لە قەڵادزە..ئافرەتێک بەخنکاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە

لە ناوچەی سەنگەسەر سەربەقەزای قەڵادزە ئافرەتێک بەخنکاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ئافرەتێک کە تەمەنی ٢٨ ساڵەو ژنی ماڵەیەوەو خاوەنی دوو مناڵە ئێوارەی ئەمڕۆ بەخنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزە.
بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو ئافرەتە لەماڵەوە بە پەت خۆی خنکاندووە.

لە نەخۆشخانە پاش پشکنین بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و تائێستا هۆکاری خۆ خنکانەوەی نەزانراوە،  پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.



AM:12:52:11/07/2018