نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار ئاشکرا دەکرێت

بڕیارە بەرلە جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە رابگەیەنێت، ئەگەر  بەغداش پارەکەی هەرێم رەوانە بکات تەواوی وەزارەتەكان موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتیڤدارایی رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 3ی ئاب، وەزارەتی دارایی خشتەی یەكەمی موچەی مانگی ئایار بڵاوبكاتەوە. 

وتیشی، لە خشتەکەدا جگە لەموچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردە، پێدەچێت وەزارەتەكانی (تەندروستی، خوێندنی باڵاو دارایی)یش لەخۆبگرێت.

 بە وتەی سەرچاوەکە، ئەگەر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە كە چاوەڕان دەكرێت 22ی ئابی 2018 بێت، حکومەتی عیراق ناردنی بڕی 317 ملیارو 545 ملیۆن دینارەكە بۆ هەرێم پێشبخات، ئەوا لەخشتەی دووەمدا تەواوی وەزارەت و دەستەكان تا پێش ئەو وادەیە موچە وەردەگرن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، ئەگەر ناردنی پارەكەی بەغداش پێشنەخرێت، ئەوە بەشێك لە وەزارەت و دەستەكان، لەدوای جەژنی قوریان موچەیان پێدەدرێت.


PM:08:22:23/07/2018