كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكرا

بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ ڕۆژانی جەژن وەك ڕۆژانی پێشتر دەمێنێتەوە و وتەبێژی كارەبای سلێمانیش زانیاری ئاشكرادەكات.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "هیچ خشتەیەكی دیاریكراومان نیە بۆ پێدانی كارەبا لە ڕۆژانی جەژندا ئەگەر زۆرە وەك ڕۆژانی دیكەی مانگی ئاب پێدانی كارەبا بەردەوامبێت"

وتیشی "بەهۆی ئەوەی لە جەژندا دوكان و بازاڕەكان دادەخرێن بەشێك لەو كارەبایە بەپێی توانا لە جەژندا دەتوانین وەك چەند كاتژمێرێك زیاد بكەین".

سەبارەت بە خشتەی پێدانی كارەبا مانگی داهاتوو وتی "بە دڵنیایەوە بۆ مانگی داهاتوو بەهۆی ئەوەی كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت خشتەی پێدانی كارەباش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش زیاد دەكرێت".



PM:01:54:12/08/2018