كۆڕێك بۆ مەریوانی وریا قانع سازدەكرێت

ڕۆژی چوارشەممە كۆڕێك بۆ نوسەر و ڕووناكبیر مەریوانی وریا قانع سازدەكرێت و تەوەری كۆڕەكەش "دین و عەلمانیەت" دەبێت.

مەریوان وریا قانع لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی "عەلمانیەت و دین پێكدادانی دۆگماكان" دەڵێت "پەیوەندیی نێوان دین و سیاسەت، پێگەی دین لە ژیانی گشتیدا، چیەتی عەلمانەیت، چۆنیەتی بوونی عەلمانەیت بە پارادیمێكی فیكریی، كێشەی ئیسلام و ئیسلامییەكانی كوردستان، ڕەخنەكردنی عەلمانیەت و جێمانی بیری عەلمانی لە كوردستاندا لە كاروانی گەشەكردنی فیكری تیوریی، سەد بارەكردنەوەی كۆمەڵێك دۆگمای كۆن و وێرانكەر لە قسەكردن لەسەر پەیوەنیی ئیسلام و عەلمانیەتدا، ڕقی بێسنوری ئیسلامییەكان لە عەلمانیەت و ڕقی دۆگمایی عەلمانییەكان لە دین.... ئەمانە و كۆمەڵێك مەسەلەی تر بابەتە سەرەكییەكانی ئەو كۆڕە دەبێت".

كۆڕەكە كە لەلایەن دەزگای میدیایی وێستگەوە ڕێكخراوە و ڕۆژی چوارشەمەی داھاتوو لە ھۆڵی ڕۆشنبیریی سازدەكرێت.

مەریوان وریا قانع، نوسەر و ڕوناكبیری دیاری باشووری كوردستان لە ئێستادا مامۆستای زانكۆیە لە هۆڵەندا.



PM:12:22:13/08/2018