هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و سلێمانی و هەولێر، کاتی سەردانیكردنیان بۆ لای ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و یەكەم ڕۆژی جەژنی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێک بۆ لای ڕاگیراوان ئەنجام نادرێت.
هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و سلێمانی و هەولێر لە سێ ڕاگەیاندراوی جیاوازدا کە وێنەکانیان بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دەکەن، بەپێی ڕێنماییەكانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی بەرێوەبەراییەتییەکان لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا کەسوکاری ڕاگیراوان ناتوانن سەردانیان بكەن و رێگەپێدراو نییە.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، لەهەرسێ بەرێوەبەراییەتیەکە ڕۆژی دووەمی جەژنی قوربان تەنها بۆ ژنان دەبێت، سێیەم رۆژیش بۆ پیاوان دەبێت.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە چوارەم ڕۆژی جەژندا سەردانیكردنی ڕاگیراوان دەوەستێت و دواتر بەپێی رێنمایی جاران، سەردانیكردن دەست پێدەكاتەوە.