" پێشبینی بارانبارینێکی زۆر لەپایزو زستاندا دەکرێت "

بەپێی نەخشە جیهانییەکانی کەشوهەوا کە پێشبینی دوور مەودای هەیە، پێشبینی دەکرێت لەم ساڵدا لە هەرێم و سەرتاسەری عێراق بارانێکی زۆر ببارێت.

ئاژانسی " نووا " بۆ کەشو هەوا، ئاشکرای دەکات کە دیاردەی " نینۆ " کە گەرمبوونی ئاوە لە ناوچەی هێڵی ئیستوائی لە ئۆقیانووسی هادی، لە پایز و زستانی داهاتووەدا روودەدات.

روودانی دیاردەی " نینۆ " و چەند دیاردەیەکی تری وەک NAO و IOD دەبێتە مایەی زیادبوونی باران بارین، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە عێراق و ناوچەی کەنداوی عەرەب بارانێکی زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی لە وەرزی پایز و زستاندا لێببارێت.



PM:09:26:24/08/2018