رێژەی بێکاران لەنێو گەنجان گەیشتۆتە لە٢٢%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەی بێکاری لە عێراق ئاشکرا دەکات و کە تێكڕای رێژەی بێكاری لە نێو توێژی گەنجان لە وڵات گەیشتووەتە %22.6، كە زۆرینەیان لە رەگەزی مێن.

دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەك کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە" رێژەی بێكاری لەنێوان توێژی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 29 ساڵ گەیشتووەتە لە سەدا 22.6، كە نیوە زیاتری ئەو رێژەیە لە رەگەزی مێن".

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە " تێكڕای بەشداریكردنی گەنجان لە هێزی كار گەیشتووەتە لە سەدا 36."

ئەم ژمارانە كەمترن لەو ژمارانەی لە مانگی ئایاری رابردوو سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، كە تێكڕای رێژەی بێكاری لە نێو توێژی گەنجان لە عێراق زیاتر لەسەدا چلە.

بەپێی نوێترین ئاماری دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 37 ملیۆن كەسە.



PM:10:43:24/08/2018