پۆلیسی گهرمیان رایگهیاند، دوو کەس لهكاتی دزینی ماتۆڕسكیلێك له كفریهوه بۆ ناحیهی رزگاری، لهلایهن خاوهنی ماتۆڕهكهوه تهقهیان لێكراوه و یهكێكیان بریندار دهبێت.
عهلی جهمال قدوری، وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممه 26ی ئاب، لە قەزای کفری دوو تۆمەتبار ماتوورسکیلێک دەدزن و بۆناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار دەیگوێزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دزیکردنەکەدا لە رێگا لەلایەن خاوەنی ماتوورسکیلەکەوە تەقەیان لێ دەکرێت و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بریندار دەبێت.
قەدوری باسی لەوەشکردووە، کە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە رووداوەکە دەست بەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناحییەی سەرقەڵا دەگەنە شوێنی رووداوەکە تۆمەتاران و ئەو دوو کەسەی تەقەیان کردوە دەستگیر دەکەن.
وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان راشیگەیاندووە، بریندارەکە بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کرا دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت، بەبڕیاری دادوەریش تۆمەتباران لە بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا راگیراون.