ئیئتیلافی نه‌سڕ پشتیوانى خۆی بۆ پێكهێنانى كوتله‌یه‌كی فراوان له لایه‌نه سیاسییه‌كان رادەگەیەنێت و ئاشکراشیدەکات لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێێ پەرلەمان هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.
لە راگەیەندراوێکدا، کە بە ئاگاداری سەرجەم سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافی نه‌سڕ دەرکراوە تیایدا هاتووه، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى پێشوومان، جارێكی دیكه ڕای ده‌گه‌یه‌نین، "ئێمه له‌گه‌ڵ فراوانترین نوێنه‌رایه‌تیكردنى سیاسیین به پێكهاته‌یه‌كی نیشتمانى، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ل بڕه‌خسێنێت بۆ حكوومه‌تى داهاتوو، له به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى، سه‌ركه‌وتوو بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌تێڕوانین بۆ ئیداره‌ى لیستى ئیئتیلافی نه‌سڕ و به‌چاوپۆشین له بۆچونى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، "هه‌ڵوێستى خۆمان له‌یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ى لیسته‌كه‌ى عه‌بادى، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستى ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى لیسته‌كه‌وە هەیە، كه پێشتر كاندیدكردنى فالح فه‌یازیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕاگه‌یاندبوو، کە ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه، كه ڕای گه‌یاندبوو، عه‌بادی ته‌نها كاندیدیانه بۆ ئه‌و پۆسته.
هەروەها باس لەوەشدەکەن، ئەگەری ئەوە هەیە عه‌بادی نزیكه‌ى 30 كورسى لیسته‌كه‌ى له په‌رله‌مان له‌ده‌ست بدات، گه‌ر كشانه‌وه‌ى بە كۆمه‌ڵ به سه‌ركردایه‌تی فالح فه‌یاز، ڕوو بدات.
سبه‌ینێ دووشه‌ممه 3ی ئەیلول له‌سه‌ر داواى فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌نجومه‌نى نوێی نوێنه‌ران، یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئەنجامدەدات و كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، ڕادەسپێردرێت