دەرون گێژەن لەسەر چوونی بۆ کوردستان ٢٤ وەڵامی ڕەخنەی هەودارانی دایەوە

دەرون گێژەن پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد لەپۆستێکیدا باس لە بەڕێوەچوونی هەفتەی نمایش و خۆکوشتنی گەنجەکەی کۆیە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەکات و هەودارانیشی لەسەر چوونی بۆ کوردستان ٢٤ ڕەخنەی لێدەگرن و ئەویش وەڵام دەداتەوە.

دەروون لە ئینستاگرامی خۆی نوسیویەتی "لە بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا لە کوردستان دوو نمایش روویدا، نمایشێک گەنجێکی شاری کۆیە پێش کۆتایی ھێنان بەژیانی نوسی (سبەی پرسەیە) واتە بە زیندووی پرسەی خۆی راگەیاند و لە لایڤی فەیسبوکدا کۆتایی بە ژیانی ھێنا(ببورن ئەمە بە نمایش ناودەبەم،بەڵام ئەمە نمایشی حەقیقەتی سوچەکانی ئەم وڵاتەیە)، بەشێکی ئەم کارەساتە پەیوەندی بە نمایشەکەی ترەوەیە کە نمایشی بەرھەمھێنانی گەنجی پلاستیکیە، گەنجێک لەودیو نمایش و چاوییەوە ھیچیتر نابینێت، وە بەشێک لەو گەنجە پلاستیک رووانەیە زوخاو دەکەن بەدڵی ھەزاران گەنجی وەک ئەم گەنجە و وێنەیەکیان پیشاندەدەن کە ھەست بە روخان بکەن کە ئەمان بۆوا ناژین!؟ کە ئەمە بیرکردنەوەیەکی تەواو ھەڵەیە".

هەروەها دەڵێت "تێبینیەک و پرسیارێکیشم ھەیە ئەوەی من دەیزانم و بینیویشمە نمایشی جلوبەرگ و کۆنسێرت و گۆرانی و شاجوان وشت دووسێ دنیای جیاوازن نمایشی جلوبەرگ پرۆسەیەکی تەواو بزنسیە و دەبێت دەیان براند و کۆمپانیای جلوبەرگ دیزاینەر و فۆتۆگرافەری نوێنەریان بنێرن بۆ پێشی ستەیجەکە و دوای نمایش کۆنتراکت ئیمزا بکرێت بۆ کرینی دیزاینەکان، بەڵام من لە سێڵفی زیاتر ھیچیترم بەرچاونەکەوت لە سۆشیال میدیاوە! لە کۆتایدا من بەپێویست و زەروریەتی دەزانم دروستکردنی ئەم جۆرە کارانە بەڵام بە ستانداردی خۆی نەک (نمایشبن بو نمایش)."

لە بەرامبەردا هەودارێکی ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرێت کە لە کەناڵێکدا کاردەکات کەداهاتەکەی لەسەر قوتی گەنجانە، ئەو دەڵێت"من ئەجیندای کاری میدیایم پێشکەش دەکەم لەو کەناڵە".



AM:11:53:03/09/2018