ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە گۆڕان و کۆمەڵەوە

بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى رایانگەیاند، لە هەڵبژاردنى ئەمڕۆدا لە هەولێر پێشێلکاری و ساختەکردن بۆ هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و داوا لە کۆمسیۆن دەکەن بەدوادا چوون بۆ پرۆسەکە لە هەولێر بکات.
ماڵپەڕی سبەی بڵاویکردەوە، گۆشەی هەولێری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشی هەڵبژاردنی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاندراوێکیان لەبارەی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەپایتەختی هەرێم دەرکرد و دەڵێن: ئەو پێشێکاری و سەرپێچییانەی ئەمڕۆ لەپڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەولێر ئەنجامدرا، بوەتە هۆی شێواندنی پڕۆسەکە و بێبەهاکردنی دەنگدان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێشێلکارییەکان لەجۆری ساختەکردنی رەگەزنامە و ناسنامە و دەستوەردان حیزبی لە پڕۆسەکە و دروستکردنی فشار و چەندین پێشێلکاری دیکە ئەنجامدراون.
گۆڕان و کۆمەڵ داوا لە کۆمیسیۆن دەکەن لیژنەی لێکۆڵینەوە پێبکهێنێت بۆ بەدواداچونی پڕۆسەکە و کاری بەشێک لە کارمەندانی کۆمیسیۆن.


PM:06:48:30/09/2018