کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەرزی نوێی ڕاگەیاند و
دەستبەرداری دروشمە سەرەکییەکەی خۆی بوو کە تاکە کەناڵی ئەهلی بێلایەن بوو.
کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ وەرزی
نوێ دەستپێدەکات و ئاشکراشی کردووە لەوەرزی
نوێیدا، دامەزراوەی میدیایی نالیا جەخت لەسەر دروشمەکانی (راستگۆیی و ھاوسەنگیی و
بوێری) دەکاتەوە و دروشمی سەرەکی کەناڵەکەشی دەبێتە (ئێن ئاڕ تی .... کەناڵی ھەموو
رەنگەکان). سەرجەم رەنگ و دەنگە جیاوازەکان لەشاشەی کەناڵەکانی و بەشە
جیاوازەکانیەوە دەردەکەون و دەنگ و رەنگی خۆیان دەگەیەنن.
ئەمەش
لە کاتێکدا دێت ئەو کەناڵە لە ڕابردوودا بەردەوام خۆی وەک تاکە میدیایی ئەهلی و
بێلایەن دەناساند بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم دروشمەوە ببێتە کەناڵی
هەموو ڕەنگە جیاوازەکان