یوسف محەمەد: پەرلەمانتارانی گۆڕان هێشتا لە پەرلەمانی عێراق سوێندی یاساییان نەخواردووە

د. یوسف محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێمە هێشتا پەرلەمانتارانمان سوێندی یاساییان نەخواردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ "سپی" د.یوسف محەەد رایگەیاند، "چونمان بۆ بەغدا لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە بووە، کە د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە سەر بە گۆڕانە دابینی کردووەو لە رێگەی ئەوەوە گەڕاینەوە بەغدا".

 هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا د. یوسف محەمەد وتی، "ئێمە هێشتا سوێندی یاسایمان نەخواردوەو لە دانیشتنی ئەمشەویشدا ئەو سوێند خواردنە نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەتی لەوەشکردەوە، ئێمە بەشێک نین لە سەفقەیەکی سیاسی(رێککەوتنی سیاسی) لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".

بڕیارە ئەمشەو پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران لە نێوان فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە بخرێتە دەنگدانەوەو یەکلایی بکرێتەوە، دوو رکابەری بەهێزیش لە یەکێتی نیشتیمان بەرهەم ساڵح-ەو لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش فواد حسێنە، فراکسیۆنی گۆڕان کە تا ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا، ئەو چوونە بۆتە مایەی مشتومڕ و بەپرسێکی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی راگەیاند" بۆیە گەڕاونەتەوە بەغدا بەو ئێوارەیە بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، د. فواد حسێن بدەن".



PM:07:54:01/10/2018