سۆران... تۆماتبارێک بە بڕی پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێت

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە قەزای سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕی پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"سپی" کەوتووە، تیایدا بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی قەزای سۆران ئاماژەی بەوە کردووە،"هێزەکانیان لە بەردەواميى کار و چالاکیەکانیاندا و دواى چاودێريى و بەدواداچوون توانیویانە لە قەزاى سۆران تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن".

ئەوەش هاتووە، " تۆمەتبارەکە بە بڕى پێنج کیلو مادەى هۆشبەر لە جۆرى تریاک دەستگیرکراوە و، لە یتسراشد تۆمەتبار بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەى دادوەرى لێکۆلینەوە کراوە".

بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی قەزای سۆران لە بارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەیەوە هیچ زانیارییەکی دیکەی بڵاونەکردووەتەوە.


PM:07:46:07/10/2018