بەتۆمەتی سیخۆری و ئاژاوە گیری، تۆڕەکانی فەیسبووک و تۆیتەر لاپەڕەی سەدان دەزگا و کەسانی ئێرانیان داخستووە.
بە پێ ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لاپەرەی ٦٥٢هاوڵاتی ئێرانی داخراون و دەلێن"ئەو ئێرانیانە لە فەیسبووک خەریکی ئاژاوەگێری و بە لارێدابردنی ڕای گشتی و سیخوری کردن بۆ رژێمی ئێران بوون".
هەروەها ماڵپەر تۆیتەریش بە هەمان شێوە لاپەری ٢٨٤ ئیرانی داخستووە و کە لە ناوخوی ئێرانەوە تویتەریان بە کار هێناوە و بە شێوەی رێکخستنی سەرقالی چەواشەکاری بوون.
ئەو هەنگاوە لە کاتێکدایە سات بەسات لەگەڵ نزییکبوونەوەی رێگریکردنی ئەمەریکا لە فرۆشتنی نەوت ئێران لەمانگی تشرینی دووەمدا، گەمارۆ و سزادانی ئەو وڵاتە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت.