ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/ 10/ 2018، میدیاكانى ئوردن بڵاویانكرده‌وه، ته‌رمى سامى موعایته، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكى مه‌ده‌نی، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له شارى عه‌ممانی پایته‌خت، دۆزرایه‌وه.
میدیاكان، زانیارى جۆراجۆریان له‌باره‌ى شێوازى گیان له‌ده‌ست دانى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام جه‌ختیان كرده‌وه، كه مردنه‌كه‌ى سروشتى نه‌بووه و كوژراوه.
لاى خۆیه‌وه، ڕاكان سه‌عایده، نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانى ئوردن، به ماڵپه‌رى RTى ڕووسی ڕاگه‌یاند "هه‌موو ئاماژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كن، كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه خۆى كوشتبێت، به‌تایبه‌ت كه به‌م دواییانه، له دۆخێكى دژوار‌دا ده‌ژیا".
پێشتر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له نووسینه‌كانیدا داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و وڵاتانى دیكه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، ئاسایی بكه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ى ڕابردووش‌دا، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى سعوودی، جه‌مال خاشقچی، له‌ناو كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیستانبوول، كوژرا و، ڕووداوه‌كه‌ش میدیا جیهانییه‌كان و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى سه‌رقاڵ كردووه.