لە سلێمانی دەرچوانی کۆلێژی پەرستاری گردبونەوەو شەقامێکیان داخست

به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌م ژمارەیەک دەرچوانی کۆلێژی پەرستاری گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم وەزەرەتی تەندروستی بە مەبەستی دامەزراندن ئەنجامدا و شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆیان داخست.

لە گردبوونەوەکەدا دەرچوانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی داوایان کرد هاوشێوەی کۆلێژی بزیشکی گشتی راستەوخۆ دابەمەزرێن و سەندیکایەکی سەربەخۆش بۆ بەشەکەیان بکرێتەوە.

داواکارییەکی دیکەی ئەو خوێندکارانە بریتیبوو لە داخستنی سەرجەم کۆلێژی پەرستارییەکان لە زانکۆ ئەهلیيەکانی هەرێمی کوردستان.



AM:11:17:23/10/2018