بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوی سلێمانی ڕاگرتنی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان ئاشكرادەكات، بەڵام ھۆكارەكەی ڕانەگەیاندوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكەدا ئاگاداریەكی لەبارەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاگاداری ھاوڵاتیان كراوەتەوە، "لەئێستادا  بەستنی پێوەری ئاو بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو بۆماوەیەكی كاتی ڕاگیراوە".

لەئاگاداریەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ھیچ زانیاریەكی لەباری ھۆكاری ڕاگرتنەكەی ئاشكرانەكراوە، بەڵام جەختكراوەتەوە لەسەرئەوەی، "لەكاتی كاركردنەوە بەبەستنی پێوەرەكەش ھاوڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە".



PM:01:07:23/10/2018