بزانە راهێنەری بەرشەلۆنە چی دەڵێت لەسەر یاری کلاسیکۆ



لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی، باسی لە رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید کرد لە کلاسیکۆ کە وا بڕیارە سبەی یەکشەممە بەڕێوە بچێت.
راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند" من گوێ بەو دۆخە نادەم کە ئێستا ریاڵ مەدرید تێیدایە، ئەوان یانەی ریاڵ مەدریدن، من تەنها تیشک دەخەمە سەر یانەکەو یاریزانەکانی خۆم  یانەی ریاڵ مەدرید سەرەتای خولەکە بە باشی دەستی پێکرد، راستە چەند یاریەک ئاستی وەکو پێویست نیە بەڵام دەزانین لەگەڵ کێ یاری دەکەین.
راشیگەیاند ئێمە دوو یاریە بە ئەنجامی باش براوەبووین  بەرامبەر بە ئینتەرمیلان  وسیڤییا، بڕواشمان بە خۆمان هەیە بۆ ئەم یارییە تا بردنەوە تۆمار بکەین و دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین.
لە کۆتایدا رایگەیاند من سەیری ئەوان ناکەم لە چی پلەیەکی ریزبەنیدان، ئەوان یانەی ریاڵ مەدریدن و ئێمەش دەزانین چی چاوەروانمان دەکەن.



PM:07:19:27/10/2018