راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی یاری کلاسیکۆ دەکات



ئەمڕۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لۆپتیگی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەشداری کردو باسی لە یاری کلاسیکۆ کرد بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە.
لۆپتیگی رایگەیاند  هەموو شتێک دەکەم بۆ هاوکاریکردنی یانەکەم  بۆ ئەوەی یاریەکی بەهێز ئەنجام بدەین، ئێمە بۆ ئەوەی براوە بین دەبێ بە باشی یاری بکەین و بە باشیش بەرگری بکەین.
راشیگەیاند ، من دەمەوێت یارمەتی ریال مەدرید بدەم و ئەوانیش بڕوایان بە من منیش بڕوام بەوان هەیەو دەشمانەوێت ئەو  ئەنجامە خراپانە لە یاد بکەین کە لە ماوەی رابردوو تۆمارمان کردووە.
لۆپتیگی یاری کلاسیکۆی بە یاریەکی زۆر گرنگ زانی و ئاشکرایکرد هیچ یاریەک لەم یارییە گرنگتر نیەو چەندین رێگەشم داناوە تا بردنەوە بەدەست بهێنین.
لە کۆتایدا هەموانی دڵنیا کردەوە مارسێلۆ یاری دەکات بەڵام رەتیکردەوە ئیسکۆ بە تەواوی ئامادە بێت ورایگەیاند تا سبەی نازانم چی رودەدات.



PM:07:31:27/10/2018