ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە یاری کلاسیکۆی بە ئەنجامێکی مێژووی بردەوە



لە یاری کلاسیکۆدا، یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی گەورەو مێژووی توانی شکست بە یانەی ریاڵ مەدرید بهێنێت و یاریەکەی ٥-١ لێبباتەوە.
لە هەفتەی دەیەمی لالیگا، هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆی یانەی بەرشەلۆنە بەیەکگەیشتن و لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی شکستێکی مێژووی توشی یانەی ریاڵ مەدرید بکات و یاریەکەی ٥-١ لێبباتەوە.

بە درێژایی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یاریگای کردو چەندین دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ رەخساو توانی پێنجە گۆڵ لە لایەن سوارێز سێ گۆڵ و کۆتینهۆ و ڤیدال بکات.
تاکە گۆڵەکەی یانەی ریاڵ مەدرید مارسێلۆی بەرازیلی تۆماری کرد.
یانەی بەرشەلۆنە بە ٢١ خاڵ لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی خولەکەیەو یانەی ریاڵ مەدریدیش بە ١٤ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.






PM:08:27:28/10/2018