پۆلیسى گەرمیان رایگهیاند، به تۆمهتى دزیكردن چوار ئافرهتیان دهستگیركردووه، كه له ناو بازاڕدا کاری دزیکردنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسى گەرمیان بڵاویكردهوه، بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کە منداڵێکیان لەگەڵدایە و دانیشتووی شاری کەرکوکن و لەلایەکی دیکەوە ئافرەتێکی تر کەدانیشتووی عەربەتە دەستگیربکەن.
ئەوەش هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس ئهو ئافرهتانه دەستیان لەچەند حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە ئەو ئافرەتەی دانیشتووی عەربەتە دانی بەچەند حاڵەتێکی دزیکردندا ناوە لەوانە مۆبایل و جانتای ئافرەتان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان بەندکراون پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکات.