ئەمشەو یەکشەممە ٤ی تشرینی دووەم، هیەشێکی چەکداری کراوەتە سەر خاڵێكی پاسهوانی شهوان لە پارێزگای دیالە بەوهۆیەوە سێ پاسەوان کوژران و برینداربوون.
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە زاری عەدنان غەزبان بەڕێوەبەری ناحیەی عبارهبڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانی له شارۆچكهی عبارهی سهر به شاری بهعقوبه لە ناوهندی پارێزگای دیاله و بەوهۆیەوە پاسەوانێکی شەوانە کوژراوە و دوانی تریش برینداربوون، دواتر چەکدارەکانیش هاڵهاتوون.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی چەکداریی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەردەوامی هەیە، ناوبەناو هێرش دەکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان.
ئهوەش لهكاتێكدایه لهماوهی سێ رۆژی رابردوودا ژمارهیهك چالاكی تیرۆرستی لهسنوری دیاله ئهنجامدراون و بهو هۆیهوه ژمارەیەک كوژراو برینداری لێكهوتووهتهوه.