قائیمقامى سلێمانى هۆشدارى ده‌داته خاوه‌ن كارگه گه‌وره‌كانى سنوره‌كه و داوا ده‌كات مه‌رج و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سلێمانی، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و نوێنه‌ری كارگه گه‌وره‌كانی پیشه‌سازی له سنوری سلێمانی كۆبووه‌وه و مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كاركردنی كارگه‌كان تاووتوێ كران.
له‌باره‌ی شێوازی كاركردنی كارگه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند "پێویسته هه‌موو كارگه‌كان پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌بنه هۆكار بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه".
قائیمقامی سلێمانی داواشی له خاوه‌ن كارگه‌كانی پیشه‌سازی كرد له زووترین كاتدا ئه‌و گرفتانه‌ی كه له كارگه‌كانیاندا هه‌یه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌كات و هه‌ر خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.