ڕاپەڕین...کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند" لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر کەسێکمان دەستگیرکردووە کە سندوقی کۆمەکی مزگەوتەکەی دزیووە".

پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر لە لایەن هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە دزی لە مزگەوتی گەورەی ناحیەکە کردووە و دانیشی ناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سندوقی کۆمەکی مزگەوتەکەی شکاندووە کە هاوڵاتیان پارەی تێدەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی مزگەوت.

باسی لەوەشکردووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٤٣ تۆمەتبارەکە بەندکرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



PM:04:28:03/12/2018