وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول راگەیەندرا

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرطێتر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "سپی" راگەیاند، سبەنێ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێتەوەو و یەکەم وەزارەتیش موچەی وەزارەتی پێشمەرگەدابەشدەکرێت

بەوتەی سەرچاوەکە، سبەینێ مووچەی دیوان و لیواکان و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەزارەتی پێشمەرگە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی موچە بڵاو نەکاتەوە بەڵکو هەموو ٣٠ رۆژ جارێک و لە ٥ی مانگدا دەستبەدابەشکردنی موچەی وەزارەتەکان بکات


PM:03:24:04/12/2018