به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند پۆلیسی پێنجوێن ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
ڕوونیشێ کردووەتەوە ئه‌و تۆمه‌تبارانه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه و به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (15ی جه‌وازات، 21ی هاتوچۆ، 24ی مانه‌وه‌ی بێگانه‌كان‌و 432 له‌یاسای سزادانی عیراقی) له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی‌و تاوانی جۆراوجۆر داواكراوبون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە كه پاش ده‌ستگیركردنیان په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌و روبه‌روی یاسا‌و دادگا كراونه‌ته‌وه.