کەرکوک.. سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە  سێ کەس لە کەرکوک دەستگیران کەلە نێویاندا ژنێک هەیە.

مەعن سەعدی، فەرماندەی ئەرکە تایبەتەکان لە دەزگای بنەبڕکردنی تیرۆر رایگەیاند، ئەمرۆ هەینی٧ی کانونی یەکەمی، دوای بوونی زانیاری وردی هەواڵگیری، هێزەکانیان سێ کەسیان لە ناوشاری کەرکوک دەستگیرکردووە.

وتیشی، ئەو تۆمەتبارەنە بازرگانییان بە مادەی هۆشبەری جۆری"کریستاڵ"ەوە کردووەو یەکێک لە دەستگیرکراوەکان
 ژنە

فەرماندەی ئەرکە تایبەتەکان لە دەزگای بنەبڕکردنی تیرۆر ئەوشی خستەڕوو، لە ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


PM:01:55:07/12/2018