ناسنامەی شەهیدانی کەمپی مەخمور ئاشکراکران

تەرمی چوار شەهیدی شەوی ڕابردوو، کە سێ ژن و منداڵێکی کچ-ن، و سیانیان ئەندامی یەک خێزانن، کە بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا شەهید بوون، لە مەراسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

شەهیدەکان پێکهاتوون لە ئاسیا عەلی محەمەد – ٧٣ ساڵ، نارنج فەرهان قاسم – ٢٦ ساڵ (کچی ئاسیا عەلی)، ئەڤین کاوە مەحمود - ١٤ ساڵ ( نەوەی ئاسیا عەلی)، ئەیلەم محەمەد عەمەر – ٢٣ ساڵ، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە مەراسیمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

مەراسیمەکە لەلایەن رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانەوە بەڕیوەدەبرێت و کاتژمێر١٣:٠٠ لەبەردەم ناوەندی چاند و هۆنەری مەخمور دەستپێدەکات و هاوڵاتیان لەوێوە تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەناو کامپەکەدان ڕێپێوان دەکەن و لەوێ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەدەبەن و پاشان تەرمەکان بەخاک دەسپێرن.



PM:01:24:14/12/2018