هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر شنگال قوربانی لێكەوتەوە

یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا لە سنوری شنگال سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون كە خەڵكی كوبانێ بوون.

زەردەشت شنگالی، فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاندووە، فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ١٧ پێگەیان كردووە و لە ئەنجامیشدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی كوژران.

زەردەشت شنگالی ڕاشیگەیاندووە، داوا لە حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان و هاوپەیمانان دەكات خەڵكی ئێزدی ناو شنگال و دەوروبەری بپارێزن و دەشڵێت،"یەبەشە بۆ پاراستنی  ئێزدییەكان دروستبووە و سەر بە پەكەكە نین".

شەوی ١٣ی مانگ فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی  سنوری شنگال و  كەمپی مەخموریان كرد كە ئاوارەكانی باكوری كوردستان و چەند پێگەیەكی پەكەكە و یەبەشەی لێیە و بەو هۆیەوە ٤ كەس لە مەخموریش شەهیدبوون.



PM:12:18:16/12/2018