شەڕ لەنێوان گروپیکی ئێزدییەکان و حەشدی عەشایری لە شنگال روویدا

 شەڕ لەنێوان  ھێزێکی حەشدی عەشایری سەر بە حەشدی شەعبی و  گرووپێکی ئێزدی رویدا کەسێک لە حەشدی عەشایەری برینداربوو.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال بۆ کەناڵی روداو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ھێزێکی حەشدی عەشایری سەر بە حەشدی شەعبی لە شنگال تەقەیان لە  گرووپێکی ئێزدی کردوەو بەوهۆیەوە کەسێک لە ھێزی حەشدی عەشایری برینداربووە.

وتیشێ، ئێستا شەڕەکە راوەستاوە، بەڵام پێشمەرگەی ئێزدی و خۆبەخشەکانی ئێزدی لە ئامادەباشیدان، چونکە حەشدی شەعبی ھێز بەرەو شنگال دەهێنن".

قاسم شەشۆ ئاماژەی بەوەشکردووە"هێزێکی حەشدی شەعبی بەرەو شوێنی رووداوەکە و رووەو بارەگای هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال بەڕێکەوتوون. بە هەمانشێوەش لە سنوونێ چەکداری خۆبەخشی ئێزدی بەرەو شنگال بەڕێکەوتوون".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە، 24ی کانونی یەکەم، هێزێكی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی بەناوی سوپای عێراق و هەواڵگری عێراقەوە لە سەنتەری شنگال چووبوونە سەر بارەگایەكی هێزی پاراستنی ئێزدخان ‌و 30 پێشمەرگەی ئەو هێزەیان لەگەڵ خۆیان برد و دواتر ئازادکران.


PM:07:09:25/12/2018