ئاسایشی ڕاپەڕین کەسێک بە مادەی هۆشبەرەوە لە ناوبازاڕی رانیە دەستگیردەکات

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ناو سەنتەری شاری ڕانیە کەسێکیان بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"سپی" کەوتووە تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە، لەلایەن بەشی مادەی هۆشبەرەکانەوە کەسێکیان بە بڕی زیاتر لە ١٩٠٠ گرام مادەی هۆشبەری کریستاڵەوە لە ناوبازاڕی ڕانییە دەستگیرکردووە.

ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ۱٤ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و  پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.





AM:10:21:27/12/2018