ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند تۆمەتباریکی لە یاسا هەڵهاتوویان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گرتووە کە بۆ ئەنجامدانی "تاوانەکان"ی بەکاریهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایکردووە، هێزەکانیان توانیویانە تۆمەتباری هەڵهاتوو (پ،ل،أ) دەستگیربکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا بگرن کە لە جۆری نیسان پاترۆڵە و بۆ ئەنجامدانی "تاوانەکانی" بەکاریهێناوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، ناوبراو داواکراوە بەپێی مادەکانی (٤٠٦،٤٠٦/۳۱،٤۱۳.۳٤٥ ) و لە ماوەکانی رابردووشدا تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کردووە و شەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بریندار کردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، " ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەندکراوەو چاوەڕێی سەپاندنی سزای یاساییە."


PM:01:04:27/12/2018