ئه‌نجومه‌نێكی كاتیی بۆ شارۆچكه‌ی شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندرا، كه قائیمقامی نوێ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت و ئاماده‌ی خۆیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا دەربڕی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراقیان كردووه، به‌شێك له كه‌سایه‌تی و هاوڵاتیان شارۆچكه‌ی شه‌نگال ئه‌نجومه‌نێكی كاتی‌یان بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه دیارییكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە "چوار ساڵه قه‌یرانی ئیداریی له شه‌نگال هه‌یه، كه بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی ئیداره و خزمه‌تگوازارییه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌هۆی په‌یوه‌ستی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان به لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای شه‌نگال".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كه "به ڕوانین به‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستی به ئیداره‌یه‌كی لێهاتوو و ده‌ستپاك هه‌یه، كه كاربكات بۆ هاوڵاتییه‌كانی شه‌نگال و ئاسانكاریی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها دووباره ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دابنرێته‌وه و گه‌ره‌نتی ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌نگال، ئه‌نجومه‌نی كاتیی شه‌نگال پێكهێنراوه".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه" دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی قائیمقامی شارۆچكه‌ی شه‌نگال و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه، كه پاڵپشتی ریفراندۆم و دابه‌شكردنی عیراق و شكاندنی سه‌ره‌وه‌ریی ده‌وڵه‌تیان كردووه له‌میانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كانی دوژمن به گه‌لی عیراق".