سلێمانی...سێ ئەندامی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی سێ گەنجی ئەندامی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانی دەستگیرکرد کە کتێبیان دەفرۆشت.

ماڵپەڕی "ڕۆژ نیوز"ی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە کاتژمێرێک پێش ئێستا، لەبەردەم باخى گشتى شارى سلێمانى، سێ گەنجی ئەندامی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە هۆکاری نادیار لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و تا ئێستا ئازاد نەکراون و نازاندرێت بۆکۆێ براون.

بەپێ ئەو زانیاریانەی ئەندامانی ڕێکخراوى گەنجانی وڵاتپارێز بە ڕۆژنیوزیان داوە، سێ ئەندامیان، بەناوەکانى ئارام قادر عەزیز، ڕێژوان عەمەر و هۆزان عەلی، کە بۆ فرۆشتنی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، ساکینە جانسز و چەند کتێبێکی فکری دیکە، چووبوونە بەردەم باخى گشتی، لەوێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانی-یەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر کتێبەکانیشیاندا گیراوە.



PM:05:07:07/01/2019