"بەم زوانە فڕۆكەخانەی سلێمانی بەڕووی توركیادا دەكرێتەوە"

وەفدێكی توركی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پێدەچێت بەم زووانە فڕۆكەخانەی سلێمانی بكرێتەوە.

دانا محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند وەفدێكی تەكنیكی "توركش ئێرلاین" ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2019 گەیشتونەتە فرۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانی.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد ئەو وەفدە بە ئامانجی پشكنین و بەرزكردنەوەی راپۆرت بۆ بەرپرسانی خۆیان لە توركیا هاتوون و دوای گەرانەوەیان بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاندنێك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بەم زوانە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتەكانی بۆ توركیا دەستپێدەكاتەوە و پێدەچێت لە 25ی ئەم مانگە یەكەم گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.



PM:02:09:14/01/2019