کاتی یاری کلاسیکۆی یاریگای ریاڵ مەدرید دیاری کرا


 رابیتەی یانەکانی لالیگا ئەمڕۆ کاتی یاری کلاسیکۆی لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی لە لایەن سەرۆکەکەیەوە" خافێر تیباس دیاری کردو یاریەکە لە یاریگای بێڕنابیۆ لە مانگی ٣ ئەنجام دەدرێت.
تیباسی سەرۆکی لالیگا رایاگەیاند" یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە بێڕنابیۆ لە ٢ی مانگی ٣ی ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە یاری چوون بەرشەلۆنە توانی ٥-١ لە یانەی ریاڵ مەدرید بباتەوەو توشی شکستێکی مێژووی بکات.
یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیایەو  لە ١٩هەفتە ٤٣خاڵی هەیەو ١٠ خاڵ لە ریاڵ مەدریدەوە دوورە.





PM:07:27:14/01/2019