ئەمڕۆ شەممە ٢٦ کانونی دووەم سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما و کارمەندی تەندروستی سەنتەری تالاسیما کۆچی دوایی کرد.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، دڵزار بەرزنجی سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما و کارمەندی تەندروستی سەنتەری تالاسیما لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
دەقی راگەیەندراوەکە..
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (دڵزار بەرزنجی) سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیمیا و کارمەندی تەندروستی سەنتەری تالاسیمیا لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنین، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین، خوای گەورە سەبووری بە خانەوادە و کەسوکار و دۆست و خۆشەویستانی بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر