ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی رۆژی چوارشەممە دیاری کرا



ئەمڕۆ لە دوای رووبەڕووبونەوەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا ، ناوبژیوانی یاریەکەش دیاری کراو بڕیاردرا "ماتیۆ لاهۆز یاریەکە بەڕێوە ببات.
هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە رۆژی چوارشەممە ٦-٢-٢٠١٩ لە یاریگای کامپ نۆ لە کاتژمێر ١١:٠٠ رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی  جامەکەیە لە یاری چووندا.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ٢٧ی ئەم مانگە لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ ئەنجام بدرێت.




PM:06:30:01/02/2019