لە یاری کلاسیکۆ ڤینسیۆس ببینن


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە، لە یاری کلاسیکۆ ڤینسیۆس یاری دەکات و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پشت بەتواناکانی ئەو یاریزانە دەبەستێت تا گاریس بەیڵ.
ئەمرۆ رۆژنامە ئیسپانیەکان بڵاویان کردۆتەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لەم چەند یاریەکەی رابردوو، ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی بەرازیلی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆ لە لایەن سۆلاری راهێنەرەوە پشتی پێدەبەسترێت و ئەو یاریزانە بەسەرەکی یاری دەکات.
رۆژنامەکان ئاشکرایان کردووە سۆلاری لە سەرەتاوە یاری بە بەیڵ ناکات و پشت بەهەریەکە لە ڤازکوێز و ڤینسیۆس دەبەستێت.
ڤینسیۆس لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر ئەلاڤیس توانی گۆڵێک بکات و یانەکەی ٣-٠ براوە بوو.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید بکات و یاریەکەش لە سەعات ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.



AM:12:06:05/02/2019