سۆلاری باسی یاری کلاسیکۆ دەکات


ئەمرۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە یاری کلاسیکۆ کرد بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە کە سبەی سەعات ١١:٠٠  ئەنجام دەدرێت .
سۆلاری لە پرێس کۆنفرانسەکەرایگەیاند"یاری کلاسیکۆ یاریەکەی گرنگەو وەکو یاری ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیرۆز و ئینتەر و ئەیسی میلان وایە، ئەم وەرزە ئێمە دەمانەوێت هەموو نازناوەکان بەدەست بهێنین، لەم هەفتەیە یاری قورسمان لە بەدەمدایە بەڵام جارێک بیر لە کلاسیکۆ دەکەینەوەو وەکو یاریەکانی تری رابردوو ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین.
پاشان وتی" بۆ من زەحمەترین شت ئەوەیە کە پێکهاتە دادەنێم، بەڵام هەموو یاریزانەکانم ئامادەن و، هیوام وایە یاریەکی زۆر باش ئەنجام بدەین، یاریزانەکانم هەموو هاوکارییەکی یانەکە دەکەن، ئەوەش گرنگترین شتە.
هەروەها رایگەیاند ئەگەر میسی یاری بکات یان یاری نەکات، هیچ کاریگەری لەسەر ئامادەکاری و پێکهاتەکەی ئێمە نابێت، من وەکو خۆم حەز دەکەم هەموان بۆ یاریەکە ئامادە بن.





PM:06:24:05/02/2019