راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاری کلاسیکۆ دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ هاوشێوەی راهێنەری ریاڵ مەدرید، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی یاریەکەی سبەی کلاسیکۆی کرد بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید.
راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند" هیچ یانەیەک پاڵێوراو نیە بۆ بردنەوەی یاریەکە، چونکە ئەمە کلاسیکۆیە، یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی ئەم دواییە ئاستی بەرز نیشان دەدات،ئەم یارییە گرنگی خۆی هەیە، چوونکە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شایە، من پێشبینی باشترین ئاست لەیانەی ریاڵ مەدرید دەکەم سبەینێ.
پاشان وتی" تا ئێستا من نازانم میسی یاری دەکات یان یاری ناکات، من ئەو یاریزانەم ئەمرۆ نەبینیوە تا کۆتایی راهێنانەکان نازانرێت بەشدار دەبێت یان نا، ئەو یاریزانە یاری بکات یان یاری نەکات، من شێوازی یاریکردنی خۆم ناگۆڕم بە هەمانشێوەی خۆمان یاری دەکەین، پزیشکەکان بڕیار لەسەر یاریکردنی ئەو یاریزانە دەدەن ئێمە مەترسی لەسەر هیچ یاریزانێک دروست ناکەین.





PM:07:49:05/02/2019