هاتووچۆی گەرمیان سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوه

هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوه که گۆڕینی تابلۆ یان دەستکاری کردنی پێچەوانەی یاسایه و سەر پێچی کار سزای توند دهدرێت.

هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداریەکی بڵاوکردۆتەوە و  رایدەگەیەنێت، کە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گیرێت کە تابلۆری ساختەیان پێوەیە و رایگەیاندووە "لەماوەی ڕابردوودا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان توانیویانه دەست بەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆی ساختەیان هەڵواسیوە بگرن، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زامن کردنی ئەمنیەت و ئاسایشی سنوورەکە".

هەروەها هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەفرەزەکانی هاتوچۆی گەرمیان بنکەی په روێزخان دەستیان بەسەرچەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گرتووە له مه رزی نێوده وڵه تی په روێزخان کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەراورد نیە یان عەرەبانەی ئۆتۆمبێلێکی تر بەکار دەهێنن، به مەرامی تایبه تی خۆیان یان بۆ ئەوەی له دەست مەفرەزەکانی هاتوچۆ هه ڵبێن و دواتر تابلۆی تر به کاربهێنن".

هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاته وه که گۆڕینی تابلۆ یان دەستکاری کردنی پێچەوانەی یاسایه و سەر پێچی کار سزای توند ده درێت.


PM:06:08:08/02/2019