خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڵاودەکرێتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٩ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە،رۆژی چوارشەممە ٢٠ شوباتی ٢٠١٩، تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و ئیسلامی، دەست پێدەکات".

ئەوەشهاتووە،لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە لە ھەشت بەڕێوەبەرێتی پەروەردە پێکھاتووە، چوار ھەزار و ٤٣ قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوە دەرەکییەکان دەکەن.

لەبەشێکی دیەکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تاقیکردنەوەکان لە ناوەندی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچن و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەدەکەن.



PM:06:48:09/02/2019