سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکیتی دوایین بڕیار دەدات

مەكتەبی سیاسیی یەکێتی سبەینێ لەکۆبونەوەیەکدا دوایین بڕیار لەبارەی رێککەوتننە سیاسییەکەیان لەگەڵ پارتی دەدات.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩  مەکتەبی سیاسی یەکێتی
 بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی کۆببێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە کۆبونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی رێكەوتنە سیاسییەکەی لەگەڵ پارتی توتوتێ دەکات و بڕیاریی یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدات.

پێشتر سپی رەشنوسی سیاسی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە کە لە ١٨ خاڵ پێکهاتووەو ئەمڕۆ درایە دەست مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب، کە تیایدا 
کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پرسە سیاسییەكانی کەرکووک و بەغدا چارەسەر دەكات.



PM:12:10:12/02/2019