دوو بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر سزادران

لە گەرمیان دادگا سزای بەسەر دوو بەكارهێنەری مادەی هۆشبەردا سەپاند كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرابوون.

ئاسایشی گه‌رمیان رایگه‌یاند كە یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد.

روونیشیكردەوە كه‌ هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار رۆژی 25ی ئایاری 2018دا دوو كەسیان بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كردوه‌ و رۆژی 12ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای تاوانەكانی گەرمیانەوە و بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەرەكان سزا دران.

لەبارەی سزای تۆمەتباری یەكەمەوە ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند كە هەریەك لە  (م، غ، ئـ) لەدایكبووی ساڵی 1997 و (م، ع، ع) لەدایكبووی ساڵی 1994 كە رەگەزیان نێرە، بە سێ ساڵ زیندانی و  غەرامەكردنی بە بڕی 100 هەزار دینار سزا دراون.


AM:08:59:20/02/2019