میسی باسی لە یاری کلاسیکۆ دەکات



میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات، کە وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.
میسی لە دوای ئەو سێ گۆڵەی لە یانەی سیڤییای کرد لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئیسپانیا، رایگەیاند  ئێمە ئەم وەرزە کێبڕکێی هەموو نازناوەکان دەکەین و دەمانەوێت بەدەستی بهێنین، بردنەوەکەی ئەمڕۆ گرنگ بوو  تا جیاوازی خالەکانمان بەرامبەر بە رکابەرەکانمان بپارێزین.
هەروەها وتی" رۆژی چوارشەممە دەمانەوێت شکست بە یانەی ریاڵ مەدرید بهێنین و بگەین بە یاری کۆتایی، دەزانین یاریەکە زەحمەت وئاڵۆزە، بەڵام بە هەموو توانای خۆمانەوە لە یاریگای بێرنابیۆ هەوڵی  سەرکەوتن دەدەین.



PM:11:13:23/02/2019