لێدوانی سۆلاری لە پرێس کۆنفرانسەکە لەسەر یاری کلاسیکۆ



ئەمڕۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە پرێس کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی کردو باسی لە یاری کلاسیکۆ کرد بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە کە سبەی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.
سۆلاری رایگەیاند:'کلاسیکۆ یارییەکی گەورەو جوانەو وڵاتی ئیسپانیاش بەهۆی ئەم یاریە گرنگەوە بووە بە پایتەختی هەموو جیهان، هەموو یاریەک و پاڵەوانێتیەک کێبڕکێی خۆی هەیەو دەبێت باش تیشک بخەینە سەر یاریەکە.
پاشان لەگەڵ کێشەکانی لەگەڵ بەیڵ وتی" قسەمان لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووەو هەموو شتێک لە ژوری جلگۆڕین دەمێنێتەوە، ئێمە ئێستا بیر لە یاری کلاسیکۆ دەکەینەوە، ئێوە وەکو رۆژنامەنوس نابێت تەنها سەیری کێشەی بەیڵ و باسی ئەوە بکەن، بۆ نموونە ئێمە ١٠٠٠ رۆژە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانین باسی ئەوە بکەن.
راشیگەیاند هەرگیز لە میسی ناترسین ئەمە تۆپی پێیە ، ترس لای ئێمە بوونی نیە،تەنها کێبڕکێی خۆمان دەکەین و دەجەنگین.
ستایشی ڤینسیۆسی کردو رایگەیاند ئەو بە باشی ئامۆژگاریەکان وەردەگرێت، یاریزانەکانی هاوڕێی زۆر یارمەتی دەدەن و منیش هاوکاری دەکەم و ئەویش شتەکان باش وەردەگرێت.
لە کۆتایدا رایگەیاند ئاشکرای ناکەم ئایا مارسێلۆ سەرەکیە یان یەدەگە ، سبەی ئەوە دەبینن.



PM:06:25:26/02/2019