راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاری کلاسیکۆ دەکات


ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی پێش یاری کلاسیکۆی جامی شا بەشداری کردو باسی لە یاری  سبەی ریاڵ مەدرید کرد.
ڤاڵڤێردی رایگەیاند:' ئێمە تەنها بردنەوەمان دەوێت و دەمانەوێت بگەین بە یاری کۆتایی، ئەگەر لەیاری ژمارە ١٠٠ی مندا ئێمە گەیشتینە یاری کۆتایی ئەوا تایبەت دەبێت بۆ من.
هەروەها لەسەر ئارسر رایگەیاند تا ئێستا لە پێکهاتەکەم دامنەناوە، بەڵام لە کۆتایی راهێنانەکان بڕیار دەدەم وابزانم ئەو یاریزانە بۆ کلاسیکۆی شەممە بە باشی ئامادە دەبێت.
وتیشی" ئێمە دەچینە یاریگای ریاڵ مەدرید بۆ شکستپێهێنانی ئەو یانەیە، هەرچەندە ئەوانیش چەکی مەترسیداریان هەیەو بە هەموو توانای خۆیانەوە یاری دەکەن،یانەکەی منیش دۆخی باشەو گوێش بەو قسانە نادەین لەسەر ڤار دەکرێت،ئەم یارییە بۆ ئێمە گرنگ و چارەنووس سازەو ئێمە بۆ هەموو شتێک هەوڵ دەدەین.




PM:08:22:26/02/2019