ڤاڵڤێردی باسی یاری کلاسیکۆ دەکات


بڕیارە رۆژی شەممە یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری کلاسیکۆی لالیگا ببێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدرید و یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
ئەمرۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی یاریەکەی کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین، سەرەڕای ئەوەی دەزانین زەحمەتە، دەمانەوێت لەم یارییە باشتر لە یاری جام دەربکەوین.
وتیشی" سەرەڕای ئەنجامە باشەکانمان لە یاریگای بێرنابیۆ بەڵام بردنەوەمان مسۆگەر نیە، ئێمە ئەگەر سبەی براوە بین زیاتر لە نازناوی لالیگا نزیک دەبینەوە، هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدریدیش بۆ بردنەوە یاری دەکات.
لە کۆتایدا وتی:"من حەز ناکەم سۆلاری لاببرێت، هێشتا یانەی ریاڵ مەدرید پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، ئێمە ئەوان لە بردنەوەی ئەو نازناوە دوورناخەینەوە، بەڵام بردنەوە متمانە بە ئێمە و یاریزانەکان دەبەخشێت.




PM:11:13:01/03/2019